بە دەم و بە دەست تێی گوشیوە.
تێگوشیو: لە کوردەواردا بە نانی ڕەق و شلە دەوترێت کە لە لەگەنێکدا بکرێت بەسەریەکدا و تێکەڵبکرێت، هەندێک کەس هەیە لە کۆمەڵگەدا ئەو بڕە پارەیەی کە ڕۆژانە خەرجی دەکات، زۆر زیاترە لەوەی کە دەستی دەکەوێت، بۆیە هەمیشە قەرزارە. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە زیاد لە گیرفانی خەرجی کردبێت. [1]