بەدخو، دۆستی ئەهریمەنە.
بەدخو: بێئاکار، نەگونجاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بۆ کەسی خراپ بەکاردێ، ئەهریمەن: سەرچاوەی کاری خراپە لە ئایینی زەردەشتیدا (فەرهەنگی شێخانی) لە نەریتی کۆمەڵگەدا کەسی خراپ چووێنراوە بە ئەهریمەن و شەیتان، بۆیە پەندەکە مەبەستی لە کەسی خراپەکار و بەدخووە.[1]