بە درێژی خۆتا بڕوانە ئینجا بە پانی خەڵکا بڕوانە.
هەموو کەسێک لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەدا بەرکەوتنی لەگەڵ چەندین کەسی جۆراوجۆردا هەیە، دەشێ لەئەنجامی ئەو بەرکەوتنانە کەم تا زۆت لەکە و عەیب هەبێت، واتە: کەس نییە کەموکوورتی نەبێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە عەیبی خۆی نەبینێ هیی خەڵکی ببینێت و باسی بکات. [1]