ڕۆژی #31-01-2023#، وەفدێکی باڵای #پارتی دیموکراتی کوردستان#، سەردانی ئەنجوومەنی باڵای #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#یان کرد لە #هەولێر#.
وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیگەرانییەکانی حیزبەکەیان گەیاندووە بە کۆمەڵی دادگەری و پێیان وایە کۆمەڵ لە هەڵوێستەکانیاندا کەوتونەتە ژێر کاریگەریی سیاسەتەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
بەپرسانی کۆمەڵی دادگەری تۆمەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان ڕەتکردووەتەوە و گوتویانە کۆمەڵ پێی وایە زۆربەی جومگە گرنگەکانی دەسەڵات لەژێر کۆنتڕۆڵی پارتیدایە و ئێمەش هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنین و دەبێت ڕەخنە بگرین. ئەمە وایکردووە پارتی وابزانێت کە ئێمە دژایەتی پارتی دەکەین. [1]