#سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی# یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند: ناکرێت کارەساتی 1ی شوبات وەک کارەساتێکی ئاسای سەیربکرێت و هەموو تیرۆرستانی ئەو ڕوووداوەش کەوتنە بەر نەعلەتی مێژوو.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کارەساتەکەدا برا و برازای خۆمی تێدا شەهیدبوون و پێویستە یەکێتی و پارتیش ئەوە بزانن دوژمنەکانمان جیاوازی لەنێوان هەوێکانماندا ناکەن خۆ ئەوانەی کە هاتن لە 1ی شوباتدا ئەو کارەساتەیان خولقاند نەیان پرسی کێ چەند کورسی هەیە.
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی یەکێتیی لەگەڵ هەڵبژاردندایە و پێی وایە هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ قوڵبوونەوەی دیموکراسیەت و بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکان
دەشڵێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لێکنزیکبوونەوە هەیە و ڕێگرییەکان کەمتر بوونەوتەوە، بەڵام ناتوانم بڵێم کەی دەکرێت، ئەوە ئیشی پەڕڵەمان و ئەو هێز و لایەنانەن کە لە گفتووگۆدان و دەبێت لایەنەکان لەسەری ڕێکبکەون و گفتووگۆکان بخەنەوە سەرسکەی خۆی
سەبارەت بە ڕۆڵی حکومەتی ئێراق سەعدی ئەحمەد پیرە باس لەوەدەکات، کابینەی حکومەتی ئێراق بەبێ کێشە لەدایک نەبووە و چەندین کێشی لەگەڵ درووستبوونی ئەم کابینەدا ڕوویاندا و لە ئێستاشدا #02-01-2023# بەهای دراوی ئێراقی لەبەرانبەر دۆلاردا یەکێکە لە کێشەکان و دەبێت هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێراتر بکرێن بەتایبەت پرسی بوودجە.
هەرچی تایبەتە بە کاریگەرییەکانی ڕەوتی سەدر لە گۆڕەپانی سیاسی ئێراق ، سەعدی پیرە دەڵێت: ناکرێت بەترس و لەرزەوە لەگەڵ موقتەدا سەدردا مامەڵە بکرێت و پێویستە لە نزیکەوە لەگەڵ سەید موقتەدا سەدردا قسە بکرێت و باسی کێشەکان بکرێت. [1]