لە تەمەنی پیش 30 ساڵی ڕەنگە زۆر گرنگی بە تەندرووستی خۆت نەدەیت و خواردنی ناتەندرووست بخۆیت و وەرزش نەکەیت، یان جگەرەبکێشیت و بخۆیتەوە، بەڵام تەمەنی 30 ساڵی پێویستە جددی بیت لە بایەخدان بە تەندرووستیت، چونکە کاریگەریی لەسەر تەندرووستیت جەستەت هەیە لە داهاتودا.
$پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت.$
1- ئەو خواردنانەی دەیخۆیت پێویستە ڕیشاڵ، پرۆتین، ماددەی کانزایی، ڤیتامین تێدابێت و خۆت بەدووربگریت لە خواردنی کاربۆهیدرات و چەوری.
2- وەرزش بکە و بیکە بە خوی ڕۆژانەت، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی دوروو درێژ بە تەندرووستی بمێنیتەوە، لە نەخۆشییەکانی شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ بەدوور بیت، دەکرێت هەر جۆرە وەرزشێک بێت، وەکوو پاسکیلسواری، ڕاکردن، جیمناستیک یان مەلەکردن.
3- ڕۆتینی دڵنیابوونەوە لە تەندرووستیت لە ڕێگری پشکینینەوە، بە واتای ئەوەی ساڵی جارێک پشکنینی گشتی ئەنجامبدەیت، ئەگەریش نەخۆشی بۆماوەیی لەناو خێزانەکەت هەیە، شەش مانگ جارێک پشکنین بکە.
4- واز لە جگەرەکێشان بهێنە، تەنانەت لەو ژینگەیە دوربکەوەرەوە لە جگەرەی تێدا دەکێشرێت. [1]