بەراز پژمیوە، مشک لە لووتی دەرپەڕیوە.
بەراز: ئاژەڵێکە لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەیە، لەبەر ئەوەی بە سرووشت ئارەزووی خواردنی ڕەگی دارە، کۆی ئەو زەویانە دەکێڵی کە بەناویا تێدەپەڕێت، ڕەگی ڕووەک و دارەکان دەخوات و هەموویان وشک دەکات، بۆیە لای جووتیارەکان قیزەوەنە و لەخۆیانی دووردەخەنەوە. پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە یەک لە یەک خراپتر بن و زیانیان بۆ دەوروبەر هەبێت.[1]