بەرد ئەکا بە ئاو.
هەندێک کەس گفتولفت و قسەزانییان لە ئاستێکی زۆر باڵادایە، واتە: لەگەڵ ئەوەدا زمانزانن، شارەزایی باشیان لە هونەری ڕەوانبێژیدا هەیە، دەتوانن بەرانبەرەکانیان بەقسە ئەفسوناوییەکانیان ڕازیبکەن، پەندەکە بە دەنگێکی خۆش یان قسەی کەسێک ئەوترێ کە کاربکاتە سەر دڵ و دەروون و بیهەژێنێت.[1]