$ڕەزا زەڕاب، دەڵاڵەکەی ماڵی ئاردۆگان یا ئەندازیاری خاپوورکردنی ئابووریی تورکیا؟$
پاش چوار ساڵ ونبوون ڕۆژنامەنووس ئادەم یاڤوس ئارسڵان شوێن پێی ڕەزا زەڕابی لە مەیامی ئامریکا هەڵدەگرێت و بۆی دەردەکەوێت کە ئەو بازرگانە تورکە لە شارێکی ویلایەتەکە کۆمپانیایەکی بە ناوی نێکست لێڤڵ
کردووەتەوە و ناوی خۆشی گۆڕیوە بۆ ئارۆن گۆڵد سمیث. ئەو پێشتر لە دیسەمبەری 2017 ئیفادەی خۆی دابوو بە داواکاری گشتیی نییویۆرک سەبارەت بە دۆسیەی هاڵک بانک، دواتر سەرەڕای هەوڵەکانی ئاردۆکان بۆ ئازادکردنی هیج هەواڵێکی نەما.
$ڕەزا زەڕاب کێیە؟$
ڕەزا زەڕڕاب سەرمایەداری ئێرانی-تورکیی ئەندازیاری خاپوورکردنی ئابووریی تورکیایە. ئامریکا بە سپیکردنەوەی 87 بیلیۆن یۆرۆی پارەی زێڕ و نەوتی ئێران تۆمەتباری کردبوو لەسەردەمی ئابڵۆقەی ئامریکا بۆسەر ئێران. زەڕاب ئەو پارەی ڕەشەی ئێرانی لەگەڵ بازرگانێکی ئێرانی بەناوی بابەکی زەنجانی لە هاڵک بانکی تورکیا ئەو بانکەی پارەی نەوتی هەرێی تێدەڕژێت. سپی کردبوویەوە. دواتر بابەکی زەنجانی لە ئێران بەتۆمەتی افساد فی الارض سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچوو. زەڕابیش لەگەڵ ئەحمەد ئاتیللای سەرۆکی هاڵک بانک لەسەر داوای داواکاری گشتیی نیویۆرک پریت بەهارارا ساڵی 2016 هەردوکیان دەستبەسەرکران و ئەمریکاش ئابڵۆقەی ئابووری خستە سەر بانکەکە و هەموو ترانس ئاکشنەکانی لەو بانکەدا بڵۆک کرد، پاش ئەم ئابڵۆقەیە یەکەمین زەنگەکانی هاڕەی لیرەی تورکیی لێیدا و لیرە ڕیکۆریدی 5 ی شکاند بەرانبەر بە دۆلارێک.
$نەوتی هەرێم و لینکەکانی بە هاڵک بانکەوە!$
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سایتی بلومبێرگ کە لە 18 جولای 2020 بڵاو کراوەتەوەکاتی خۆشی لەسەری نووسیم، مورتەزالاخانی بەڕەگەز پاکستانیی کلیلی ساخکردنەوەی نەوتی هەرێم بووە لە چەند ساڵی ڕابردوودا. لە کەیسی نەوتی هەرێم بەتەنیا مورتەزا لاخانی تاوانبار نییە بە حوکمی ئەوەی پارەی نەوتی هەرێم لە هاڵک بانکی تورکیا دانراوە تا پێش گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئەو بانکە، هەریەک لە ڕەزا زەڕاب و مەهمەت ئاتیلای سەرۆکی پێشووی هاڵک بانک ڕۆڵی کلیلیان هەیە لە ئاڵم و ساتمی پارەی نەوتی هەرێم لەو بانکەدا و پارەکانی نێویشی ناتواندرێت بەهیچ جۆرێک کاری پێبکرێت.
$دۆناڵد تڕەمپ و ئاردۆگان وەک زڕباوکەکانی زەڕاب!$
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئامریکا لە پەڕتووکەکەیدا ژووری ڕووداوەکان باسی ئەو واستە و تەشەبووسانە دەکات کە ئامینە ئاردۆگان لای میلانیا تڕەمپ کردوونی بۆ ئازادکردنی ئەو دوانە ، زەڕاب و ئاتیلا. بۆڵتن دەڵێت:ئاردۆگان لە ڕێگای زاواکەی و ئەمینە ئاردۆگانی ژنییەوە چەندین جار داوایان لە ترەمپ و میلانیای ژنی ترەمپ کردووە فشار لەسەر داواکاری گشتیی نیۆرک درووستبکەن بۆ ئازادکردنی ڕەزا زەڕڕاب کە ئاردۆگان بە پیاوێکی خێرۆمەن و باش وەسفی کردبوو.
پێش کۆتایی هاتنی وادەکەی ترەمپ، بەفەرمانێک پاتریک بەهارارا داواکاری گشتیی نیویۆرک لە کارەکەی دوور خرایەوە. ئەم دوورخستنەوەیە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. دواتر ناوی ڕەزا زەڕاب لە ناو ناواندا نەماو کەس باسی نەکرد. ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس ئادەم یاڤوس هەموو شتێکی لەسەر زەڕاب ئاشکرا کرد و بە ڤیدیۆ زەڕاب و شوێنی کارەکەی بۆ تورەکەکان گواستەوە.
بۆڵتن دەڵێت:لە دیدارێکی نێوان ئاردۆگان و ترەمپ لە دیسەمبەری 2018 لە ئەرجەنتین ئاردۆگان داوای لە ترەمپ کرد کە یارمەتیی بدات لە ئازاد کردنی سەرۆکی هاڵک بانک محەمەد ئاتیللا و کۆتایی بە کێشەکە بێتکێشەکەی ڕەزا زەڕاب و ئەحمەد ئاتیللا. پێشتر ئەمینە ئاردۆگانی ژنی ئاردۆگان ئەم داواکارییەی لە ژنەکەی جۆو بایدن کردبوو کە جێگری ئۆبامابوو. ترەمپ بە ئەردۆگانی وت: کە بە جیددی کار لەسەر ئەم مەسەلەیە دەکات بەڵام کێشەیەک هەیە ئەوەش ئەوەیە پیاوەکانی ئۆباما وەختی خۆی ئەم کارەیان دەستپێکرد وە. بۆڵتن ئەم قسەیەی ترەمپ بە گەمژانە وەسف دەکات و پێی وایە کە ترەمپ دەیەوەێت هاوشێوەی دەسەڵاتخوازێکی وەک ئاردۆگان مامەڵە بکات. دەبێ ئەو بزانێ دەزگای دادوەریی لە وڵاتەکەدا پەیوەندی بە ئۆباماوە نییە و تەواو سەربەخۆیە.
دواتر داوەتکردنی بەرات ئاڵبایراکی زاوای ئاردۆکان بۆ نێو ئۆڤاڵ ڕوومی کۆشکی سپی و دانیشتنی ڕووبەڕووی لەگەڵ ترەمپ بە بێ بوونی هیچ سیفەتێکی کاونتەر پارتیی و کردنەوەی تاوەرەکانی ترەمپ لە ناوچەی ٚشیشلیلە ئێستانبوڵ و داوەتکردنی ساڵانەی ئیڤانکا ترەمپ بۆ ئێستانبوڵ و پێدانی ساڵانەیەکی زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلاری پێدەچێت ئەو بەرتیلانە بن ئاردۆگا بۆ ڕزگارکردنی زەڕاب بە ترەمپ و کۆشنێری زاوای دابن.
$عاقیبەتی زەڕاب و بیلال ئاردۆگان$
ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس ئادەم یاڤوس ئارسڵان شوێن پێی زەڕاب هەڵدەگرێت و بە بەڵگەی ڤیدیۆیی دەیسەلمێێت کە زەڕاب نەک هەر ئازاد کراوە بەڵکوو ناوی خۆشی بۆ ئارۆ سیمث گۆڕیوە و خاوەندارێتی لە کۆمپانیایەکیش دەکات بەناوی نێکست لێڤڵ، کە بەشی زۆری چاودێران پێیان وایە ئەم کۆمپانیایە لە بنەڕەتدا هیی بیلال ئاردۆگانە. زەڕاب دیارە لە کۆتاییەکانی ویلایەتەکەی ترەمپدا ئازاد کراوە. شەقامی تورکیی ئەمڕۆ لە شۆکێکی تەواو نامۆدا دەژی لەلایەک داتەپینی ئابوورییەکەی تەواو ماندووی کردووە، لەلایەکی دیکەوە ئاردۆگان نەک هیچ نیەتێک بۆ چاکسازیی پیشان نادات بڵکو بەردەوامە لە سەرکێشییە سیاسیی و پەلاماردندانە شەڕانییەکانی بۆسەر وڵاتدانی دەراوسێی لە سووریا و یۆنان و هەرێمی کوردستان وبەخەرجدانی بودجەیەکی زۆر بۆ ئەو بەرانەی شەڕ، ئەمەش باجکەی هەردەبێت گەلانی تورکیا بیدەن.
$بایدن و ئاردۆگان$
بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنیدا نەیشاردەوە گەر دەرچێت سنوورێک بۆ سەرکێشییەکانیدیکتاتۆرەکەی ئانکارا دادەنێت، لە نوێترین پێشهاتیشدا ئامادە نەبوو لە لوتکەی نیویۆرک چاوی پێیبکەوێت و ئەمەش ئاردۆگانی زۆر توڕە کرد، پاش دەرچوونیشی زیاد لە جارێک بایدن وتویەتی چەند ساڵێکیی زۆرمان دەوێت تا ئەو هەڵانەی ترەمپ درووستی کردوون ڕاستیان بکەینەوە.ئامریکا زۆر بەدیقەتەوە چاودێریی ئەو سیاسیی و بزنسمان و کۆمپانیانە دەکات کە لەگەڵ ئێران ئاڵم و ساتم دەکەن لەسەردەمی ئابڵۆقەی ئابوورییدا. شکانی لیرەی تورکی و گۆڕینی یەک دوای یەکی پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی لەماوەی چوارساڵدا پێنج سەرۆکی بانکی ناوەندی گۆڕدراون و دابەزاندنی ڕێژەی فائیزی بانکیی لەلایەن خودی ئاردۆگانەوە هێمای زۆر خراپن ئەمڕۆ بۆ ئابووری تورکیا و لێیرەکەی، چاودێران پێیان وایە ئاردۆگان لەم ڕێگایەوە دەیەوێت کۆمەڵێک کێشەی خۆی و خێزانەکەی دیزەبەدەرخۆنە بکات و باجەکەشی بە شکانی لیرەی تورکی و هاڕەی بۆرسەی ئێستانبوڵ بدات.
برایان هوک بەرپرسی کاروباری پێشووی ئێران لە ئیدارەکەی ترەمپ بەوردی کاری لەسەر ئەو تەرەفانە کردبوو کە هەوڵی شکاندنی ئابڵۆقەی سەر ئێرانیان دابوو. ئەم دۆخەی ئەمڕۆی لیرەی تورکیی تێیکەوتووە هیچ نییە جگە لەو ئیجرائاتانەی ئیدارەکەی بایدن بەرانبەر ئاردۆگان و ماڵباتەکەی دەیکات لە ڕاستکردنەوی هەڵەکانی ترەمپ. پێشتر بایدن گوتبووی کاتێکی زۆرمان دەوێت بۆ ئەوەی هەڵەکانی ئیدارەکەی پێشوو ڕاستبکەینەوە، ڕەنگە ڕاستکردنەوەی یەکێک لەو هەڵانە سەری تورکیا و ئابوورییەکەی بخوات.
لەوانەیە لە داهاتوودا زۆر شتی سەرنجڕاکێش لەسەر ئاردۆگان و زەڕاب و هاڵبانک و تەنانەت هەرێمی کوردستان و نەوتەکەشی ئاشکرا ببن. چاوەڕێین. [1]