ڕۆژی چوارشەممە 01-02-2023، بە ئامادەبوونی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو.
ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی بەڕێوەچوو تێیدا مەسرور بارزانی ئامادە بوو.
لە ڕۆژی 1ی شوباتی 2004 کە هاوتابوو لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربان، دوو تیرۆریست لەنێو هەریەک لە لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و مەڵبەندی سێی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# خۆیان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 105 کەس لە سەرکردە و کادیر و لایەنگرانی هەردوو حزب و ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.[1]