ناونیشانی بابەت:وێنەیەکی دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری #هەمەدان# لە ساڵی 1885
وەرگێڕان: #سارا سەردار#
$هەگمەتانە یان ئەکبەتان، پایتەختی ئیمپراتۆریەتی مادی کورد، 700 ساڵ پێش زایین$
هەمەدانی ئەمڕۆ، پێش سەردەمی #میدییەکان# بە (ئەکسیا) و لە دوای سەردەمی ئاشوورییەکان و بە زمانی فارسی (هەنگمەتانە) بە (ئامادانا) ناسراوە.
ئەم شارە مێژووییە دەکەوێتە ناوچەکانی کوردستان و لەنێو پارێزگاکانی زەنجان لە باکوور، سنە و کرماشان لە ڕۆژاوا، لوڕستان و خوڕەماباد لە باشوور و پارێزگای قوم لە ڕۆژهەڵات، یەکێکە لە شارە گرنگ و ستراتیژییەکانی ئەمڕۆ لە سەردەمی مادەکاندا (دیاکۆی گەورە دامەزرێنەری ئەم خانەدانەیە لە ساڵی 700 پێش زایین) وەک پایتەختی مادەکان هەڵبژێردرا و تا ڕووخانی ئەم خانەدانە گەورە و بەهێزە وەک پایتەخت مایەوە.
ئەم شارە، بەهۆی هەڵکەوتە جۆگرافیاییەکەی کە پیکهاتووە لە شاخ و دۆڵ و دەشتی فراوان، زستانیانی سەخت و باراناوی و بەهارانی جوان و سەوزی هەیە. بە گشتی 2%ی کۆی ڕووبەری پارێزگای هەمەدان لە 8 شارۆچکە و 177 گوند پێکدێت.
شاری هەمەدان پێنجەمین شاری تایخی ئێرانە کە دەوڵەمەندە بە شوێنە کۆن و فەرهەنگییەکان، بەڵام سیاسەتی دژە کوردی ئێران (پێش شۆڕش و دوای شۆڕش) سیاسەتێکی سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراوە بۆ بە فارس یان تورک کردن ناوچە کوردییەکان، لەگەڵ گواستنەوەی فەرمانبەرانی حکومەت، درووستکردنی دەرفەتی کار بۆ غیر کوردەکان یان قەدەغەکردنی بەکارهێنانی زمانی دایک کە زمانی کوردییە، ڕەوتی جوگرافی و مرۆیی ئەو ناوچانە بەرەو کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانە لە خەڵک و دانیشتووانی سەرەکی ناوچەکە، بەڵام هێشتا کورد 42%ی کۆی دانیشتووانی ئەم شارە پێکدەهێنێت، هەرچەندە ژمارەیەکی کەمە بە بەراورد بە کۆی دانیشتووانی شارەکە، بەڵام دەتوانن دڵخۆش بین بەم ژمارە کەمە کە هێشتا لە هەوڵی پاراستنی زمان و کەلتوور و کەلەپووری کوردین.
$ڕێژەی سەدی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئەم ئامارانەی خوارەوەیە:$
کورد: 42%
ئاذەری: 34%
فارس: 24%[1]