#پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، دەیەوێت ئەوە بۆ هێز و لایەنەکان ڕوون بکاتەوە کە چیتر نایانەوێت بەبیانوی کورسی کۆتاکان چیتر هەڵبژاردن دوا بخرێت.
پارتی چەند پێشنیارێکی لەبارەی کورسی کۆتاکان بۆ لایەنە سیاسییەکان خستووەتەڕوو کە بتوانن لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بتوانن جێگەی بکەنەوە.
پێشنیارەکانی پارتی ئەوەیە کە لەمەودوا تۆماری دەنگدانی کورسی کۆتاکان جیابکرێتەوە و تەنیا پێکهاتەکان مافی ئەوەیان هەبێت دەنگ بە کورسی کۆتاکان بدەن.
پێشنیاری دووەمی پارتی بۆ کورسی کۆتاکان، دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکانە بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن، بەشێوەیەک کە هەرێمی کوردستان لە دەنگدانی گشتیدا بکرێت بە چوار بازنە و کورسی کۆتای کریستیان و تروکمانەکانیش بەپێی ژمارەی دانیشتیوانی کریستیان و تروکمان لە هەر پارێزگایەک دابەش بکرێت بەسەر ئەو چوار بازنەیە... [1]