بەرد بلەقێ، جێی خۆی ناگرێ.
دەربەدەربوون و ئاوارەبوونی مرۆڤ لەسەر خاک و زێدی خۆی، بۆ ناو خاک و ئاوی بێگانە، بە هەر هۆکارێک بێت، کارێکی نەشیاو و دژە مرۆڤە چونکە کەسەکان لە شوێن و جێگەی خۆیاندا ڕیز و کەسایەتیان پارێزراوە، کە دوور خرانەوە شوێنی خۆیان ناگرنەوە، وەک بەردێک وایە کە لەجێگەی خۆی هەڵکەنرا، شوێنی خۆی ناگرێتەوە. واتە: هەموو شتێک لەو شوێنەدا بەهای هەیە کە بنەچەی خۆیەتی.[1]