بەرد بە شەوەزەنگدا مەدە.
شەوەزەنگ: تاریکەشەو یان ڕەشەشەو، مەبەست لەوەیە کە کەسێک هیچ شارەزایی لە کارێکدا نەبێت، لەخۆیەوە بەشێوەیەکی خراپ دەست بە ئەنجامدانی بکات، یان لە قسە و باسێکدا بێئاگابێت و بەخراپی خۆی تێهەڵقورتێنێت، واتە: لەخۆتەوە قسە لەسەر کەس مەکە. کورد لەم بارەیەوە بە جۆرێکی تر ئەم پەندە دەڵێت: تفەنگ بە تاریکەشەوەوە مەنێ. [1]