بەرد گیا ناگرێ.
پەروەردەی خێزان و پێکهاتەی جەستە و زیرەکی و توانای کەسەکان کاریگەریی لەسەر مرۆڤ دادەنێت، هەندێک لە مرۆڤەکان، توانای کاروکردەوەی زۆریان هەیە، هەندێکیشیان توانی کارکردنیان نییە، مەبەستی هەندێک کەسە کە بۆ کار و کەسابەت نابێ، هەر ڕەنجێکیان لەگەڵ بدرێت، هیچیان لێ سەوز نابێت.[1]