بەرخی باران لێدراو، نالەوەڕێ، لە لەوەڕ دەشڵەژێ.
بەرخ: بەچکەی نێر یان مێی مەڕ، تا تەمەنی شەش مانگ (فەرهەنگی شێخانی) نالەوەرێ واتە: گیا ناخوار. بەرخ باران لێیبدا و تەڕبێت، نەخۆش ئەکەوێ و توانای خواردنی گیای نامێنێ، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە مرۆڤی ناساغ و نەخۆش تواناکانی کەمترە لە مرۆڤی ئاسایی.[1]