بەرخی بازیی ئەکا.
بەرخ: بەچکەی نێر یان مێی مەڕ، تا تەمەنی شەش مانگ (فەرهەنگی شێخانی) بازیی: یاریی، پەندەکە مەبەستی لە کەسی دڵخۆش و کەیفخۆشە کە بەهۆی سەرکەوتنێکی لە کۆمەڵگەدا یان بەدەستهێنانی و گەیشتنی بە ئامانجێکی گەورەی کە ماندووبوونی زۆری پێوەکێشاوە، دەکەوێتە خۆشی و ئارامییەوە. [1]