بە زەڕەی کەر ڕۆژوو ئەشکێنێ.
باوەڕبوون بە قسە یان ڕەفتار و کرداری خەڵک، لە هەموو کات و شوێنێکدا گونجاو نییە، هەندێک کەس نەشارەزان لە ژیانکردندا، بۆ بەڕیخستنی پەیوەندییەکانی ژیانیان، گوێ بۆ هەموو کەسێک دەگرن، لەگەڵ ئەوەدا بەقسەشی دەکەن، نازانن ئاخۆ لە کارەکانیاندا سەردەکەون یان نا، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە بە قسەی هەموو کەسێک باوەڕبکا.[1]