بەڕوو بەکاڵی، بەڕوو بە کوڵاوی، بەڕوو بە برژاوی.
بەڕوو بەری داری داربەرووە، لە ساڵانی گرانی و نەهامەتی و نەهاتدا، لە کوردەواردا هاڕاوە و ئاردەکەی کراوە بە نان، هەزاران کەسی لە مردن ڕزگارکردووە، بۆیە کەسە برسییەکان لەکاتی تەنگانەدا پەنایان بۆ بردووە. بە خۆراکێکی کەم نرخ ئەوترێ کە دوو سێ جۆر خواردنی لێدرووستبکرێت. [1]