بەڕوویەک بۆ برسییەک، قەڵایەکە.
بەڕوو بەری داری داربەرووە، لە ساڵانی گرانی و نەهامەتی و نەهاتدا، لە کوردەواردا هاڕاوە و ئاردەکەی کراوە بەنان، هەزاران کەسی لە مردن ڕزگارکردووە، بۆیە کەسە برسییەکان لەکاتی تەنگانەدا پەنایان بۆ بردووە. واتە: کەسێک پێویستی بە شتێک بوو گەر کەمیشی دەستکەوێ، لە هیچ باشترە.[1]