بەسەر دۆستیت، بە دڵ کۆستیت.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن، بە هەر هۆیەک بێت خۆیان بە غەدرلێکراو دەزانن، وا هەست دەکەن کە کەسانێک لە دەوروبەریان فێڵیان لێکردوون، بۆیە بە مەبەست خۆیان لەو کەسانە نزیک دەکەنەوە و بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا تۆڵەیان لێبکەنەوە. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بەدیمەن دۆست بێت بەڵام لەژێرەوە دۆژمن بێت. [1]