بە سەد دەرزی گاسنێکی تیانابێ.
دەرزی: ئامێرێکی بچووکی دەستییە، بۆ دوورینی بەرگ بەکاردێت، گاسن: ئاسنێکی نووک تیژە، لە دەندەی نیروئاموور دەبەسترێت، بە جووتە گا زەوی پێدەکێڵرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەست لەوەیە کە بەسەد کۆلکە خوێنەوار خوینەوارێکیان تیانابێ یان بەسەد کرێکار وەستایەکی شارەزایان تیانابێت. [1]