بەسەریا بێ، دۆ و دۆشاو تێکەڵئەکا.
دۆ: خواردنەوەیەکی کوردەوارە، دۆشاو: خواردنێکی فۆلکلۆریی کوردییە، لە ترێ درووستدەکرێت، تامی شیرینە، دۆ و دۆشاو گەر تێکەڵببن، بەهیچ جۆرێک لەیەک جیانابنەوە. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لەسەر بابتێکی هەستیار تووڕە بێت، هەموو قسەیەک بکات، دوایی وەک خۆی لێنەیەتەوە. [1]