بەشدارم خۆ زۆردارنیم.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە بەرانبەر مافی خۆیدا بێدەسەڵات بێت، نەتوانێت بەئاسانی وەریبگرێتەوە، بەتایبەتیی لە کۆمەڵگەدا کاتێک مڵک بەشدەکرێت، هەمیشە بەهێزەکان زۆرتر بۆخۆیان دەپچڕن و کەمترین بەش بۆ بێهێزەکانە، ئەم پەندە کەسێکی بێهێز دەیڵێت کە لە مڵکێکدا بەشی هەبێت بەڵام هەقی خۆی نەردرێتێ.[1]