بەشکەر بەشی کرد، بەشەکەم کەم بوو، ئەویشی دامێ، پەژارە و خەم بوو.
نادادپەروەری لە دابەشکردنی سەروەت و ساماندا تەنیا لە دنیای چینایەتی دەوەشێتەوە، هەندێک کەس زۆر لە پێویستی خۆیان بێدەبڕێت، هەندێک کەسیش ئەوەی پێی دەبڕێت بە گولەمەرگی ژیانی پێبەڕێدەکات، پەندەکە هەژارێکی بێبەخت ئەیڵێ کە بەشی ژیانی پەژارە و خەم بێ. [1]