بەشی کابان یا ڕوو ڕەشییە یان بێبەشییە.
کابان: مەبەست لەو ژنەیە کە تەنیا کاری ماڵ دەکات، هەر کابانێک بەردەوام لە ماڵی خۆیدا کاریکرد، بەتایبەتیی کاری چیشتلێنان، زۆر تیای شارەزا دەبێت، هەر کاتێک چێشتی کابان باش دەرچێت، بەئامادەکرن و بەتێکردنییەوە خەریک دەبێت و هەمووی دەخورێت و بەشی خۆی نامێنێت، هەر کاتێکیش چێشتی خراپ بێت، تووش گلەیی و گازندە دەبێت. [1]