میتانییەکان، ئیمپراتۆرییەتێکی کورد لە سووریا و کوردستان/ بەشی دووەم
نووسینی: #سارا سەردار#
$زنجیرەی پاشایەتی میتانییەکان$
یەکەم پاشا و دامەزرێنەری شانشینی میتانی پاشا کیرتا (1490 - 1450 پ. ز) بوو پاشا شوتارنای یەکەم پاشا پارسا تاتار پاشا شاوشتاری یەکەم (1440 - 1420 پ. ز) دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، بەگوێرەی سەرچاوەکان پاشایەکی زانا و زیرەک بووە و هەوڵی داوە بۆ فراوانکردنی سنووری وڵاتەکەی لە هەموو لایەکەوە، بە تایبەت لە ڕۆژاواوە کە گەیاندوویەتی بە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست و توانی بە ﮪاوکاری میسرییەکان دەوڵەتی ئاشوور و ئاڕاپخا بخاتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتەکەی.
لە سەردەمی پاشا (شاوشتاری یەکەم) پێوەندی دەوڵەتی میتانی لەگەڵ میسرییەکان لە چوارچێوەی سیاسی گەورەتر بوو و پاشای میتانی کچی خۆی پێشکەشی (ئاموون حەوتپی دووەم 1428 - 1405) پاشای میسر، دەکات. پاشا پارتانای دووەم (1420 - 1400 پ. ز) دوای شاوشتار، حوکمڕانی میتانییەکانی گرتووەتە دەست، لەم سەردەمە پێوەندی نێوان میتانی و میسرییەکان بەرەو ئاڵۆزی هەنگاوی نا. پاشا ئارتاتامای یەکەم (1400 - 1360 پ. ز) هاتووەتە سەر حوکم، شورتانای یەکەم (1380- 1360 پ. ز) ، لەم سەردەمەدا دەوڵەتی میتانی و میسرییەکان پێوەندییەکی بەهێزیان هەبوو، بۆیە کاتێک پاشای میسر ئاموون حوتپی سێیەم تووشی ئازاری کلۆربوونی ددان بووە، پاشا شوتارنای دووەم بەپەلە پەیکەری خواوەندی شاوشکای بۆ ناردووەتە میسر بە مەبەستی چاکبوونەوەی پاشای میسری لە نەخۆشی، چونکە ئەو خواوەندە ناوبانگێکی باشی هەبووە لە چاککردنەوەی نەخۆشییەکان. هەروەﮪا (شوتارنا) بە مەبەستی درێژەدان بە هاوپەیمانیی میتانی و میسرییەکان، کچەکەی خۆی بە ناوی (تیدۆخیپا) لەگەڵ 317 کەنیزەک و خزمەتکار وەک دیاری ناردووەتە میسر بە مەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ (ئاموون حوتپ) و ئەم هاوسەرگیرییە جێبەجێ دەبێت و لە شازادە میتانییەکە (ئاموون حوتپی چوارەم) 1353 - 1336 پ. ز) لە دایک دەبێت کە دواتر بە ئەخناتوون ناسراوە.
$ئەرتەشومرا 1360 پ. ز$
لە پاش شوتارنای دێتە سەر دەسەاڵت، بەاڵم پاش ماوەیەک بە پالنی پیاوێک بە ناوی (ئووتخی) کە لە چینی خەڵکی ئاسایی بوو، بە دەسیسەی (هیتییەکان) ، ئەرتەشومرای کوشتووە و برا بچووکەکەی هێناوەتەوە سەر تەخت، کاتێک کە (تووشراتتا 1360 – 1340 پ. ز) برا بچووکەکەی پاشا کۆچکردووەکە هاتە سەر تەخت، لە تۆڵەی براکەی، بکوژەکەی کوشتووە، پاشان بۆ دووبارە بەهێزبوونەوەی پێوەندییەکانی میتانی و میسر، کچێکی خۆی بە ناوی (تادووخیپا) بە دیاری و بە مەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ پاشا (ئاموون حوتپی سێیەم 1407 - 1353 پ. ز) لەگەڵ نامەیەک کە لە شەش ﮪەزار و پێنج سەد دێڕ پێک هاتووە، ناردووەتە میسر. ئەم شاژنە کوردە لە میسر بە (#نەفر تی تی#) ، واتە ئافرەتی جوان ناسراوە و خەڵکی میسر بە ملبەرز، یان کەڵمل ناویان لێ ناوە. شاژن (نەفر تی تی) لەڕووی ئایینییەوە کاریگەریی لەسەر فیرعەونی میسر هەبووە، بۆ ئەوەی ئایینەکەی لە فرەخواوەندی بگۆڕێت بە یەکتاپەرستی، کە ئەویش پەرستنی خواوەندی هەتاو بوو. نامە گۆڕینەوەی پاشای میتانی و فیرعەونی میسر 10 ساڵ زیاتر درێژەی کێشاوە، دواتر بەﮪۆی تێکچوونی باری ناوخۆیی دەوڵەتی میتانی، پاشا تووشراتتا لەناو کۆشکەکەی خۆی دەکوژرێت.[1]