مەرج نییە هەموو منداڵێک، دێتە ئەم دنیایە، نان و چێشتی، جلل و بەرگی، پێویستییەکانی خوێندنی، ئەو شتانەی کە یاری پێبکات و دڵیخۆشبکەن، لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
منداڵ کە بەم جۆرە ژیان بەسەربەرێت ناوی دەنێی چی؟
پێش ئەوەی هەوڵی منداڵ بدەی ، سەیری ئەملاولای خۆت بکە، بزانە چیت هەیە پێشکەشی بکەیت؟
منداڵ لە سەرەنوێلک گەورە ناکرێت و بە خێر وخێراتیش تێر ناکرێت.
ئیدی مەڵێ: سەری بێ ڕزق لەژێر خاکدایە.
سەری بێ ڕزق ، ڕۆژبەڕۆژ ، لە زیادبووندایە. [1]
#پەروین عارف#