بەشە بەشدارم، هەقە هەقدارم.
خۆبردنەپێش یان خۆخستنەناو بابەتێک لەپێناوی ئەوەی بەشێک ببچڕیت، لە کۆمەڵگەدا کەسانی بەم جۆرە گەلێک زۆرن، پەروەردە و کەلتووریان بەوشێوەیەیە کە هیچیان بێ شەرم نییە، کاتێک سەروەتێک یان مڵکێک بەشدەکرێت، خۆیان دەکەن بەشەریک، لەگەڵ ئەوەدا وەک برا گەوەرە ڕەفتاردەکەن. واتە: بۆ کەسێک بەکاردێ کە لە هەموو شتێکدا خۆی دەکات بە برابەش و خاوەن هەق.[1]