بەشوێن کڵاوی بابردوو مەکەوە.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە دوای ئاوات و ئامانجێک کەوتبێت کە هەرگیز نەیەتەدی، یان پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە دوای یەکێک کەوتبێت بۆ ئەوەی کارێکی بۆ ئەنجامبدات، ئەویش دەست دەستی پێبکات، ئەمیش هەر دوای کەوێت و داوای ئەنجامدانی کارەکەی لێبکات. واتە: شوێن شتێک مەکەوە کە بەهای نەمابێ. [1]