بە شیری شوانیش باوەڕناکا.
شیری شوان: ئەو شیرە بێخەوشەیە کە شوان بۆ خواردنی خۆی لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا بەدەستی خۆی بۆ خواردنی خۆی دەیدۆشێ، پەندەکە بۆ کەسی بەدگومان و ئەوترێ کە گومانی لە هەموو شتێک هەبێت، هەرشتێک بێتەبەردەمی، یان پێشکەشی بکەیت، بە خراپ دەینبینێ.[1]