بەفری ئادارێ، بکەوێ هەتا گوێێ دارێ، نامێنێ تا ئێوارێ.
ئادار: ئازار مەبەست لە مانگی سێیە، وەرزی بەهار دنیا بەرەو گەرمی ئەڕوات و وردەوردە سەرمای زستان کۆتایی دێت، پێشوان بەپێی شارەزاییان لە کەشوهەوای وڵاتی کوردەوار دەڵێن: گەر لە ڕۆژێکی وەرزی بەهاردا، بەفر تا چڵەپۆپی دارێک ببارێت، ناگاتە ئێوارە و دەتوێتەوە چونکە دنیا بەرەو گەرمی دەڕوات. [1]