بە فرمێسکی باوەڕمەکە، تەماشای کردەوەی بەکە.
ناپاکی تەنیا لە کەسە بێشەرم و بێ ئابڕووەکان دەوەشێتەوە کە بەهەموو شێوەیەک نەریت و پێودانگی کۆمەڵگە پێشێل دەکەن، دوای ئەوەی ڕەفتارە نەشیاوەکەیان لێ ئاشکرادەبێت، بۆ ئەوەی کارەقێزەوەنەکەیان پینەبکەن، دەست بە گریان و هاتووهاواردەکەن. پەندەکە بۆ کەسی ناپاک بەکاردێ. [1]