ناونیشانی بابەت: هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات بریتییە لە هەوکردنی ڕژێنی پرۆستات کە بەردەوام و درێژخایەنە، یاخود زوو زوو دووبارە سەرهەڵدەداتەوە بەگشتی هۆکارەکەی بەکتریایە و ئازاری کەمترە بە بەراورد بە هەوکردنی کتوپڕی پرۆستات.
$نیشانەکانی هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات بەگشتی ئەم خاڵانەیە:$
1- ئازار یان سووتانەوە لە کاتی میزکردندا.
2- ناڕەحەتی لە میزکردندا یاخود خۆتەڕکردن.
3- زوو زوو میزکردن بەتایبەت لە شەواندا
4- لێڵ بوونی میز.
5- بوونی خوێن لە میزدا کە لە پشکنیندا دەردەکەوێت.
6- ئازاری ناوسک، حەوز ، بەشی خوارەوەی پشت.
7- ئازار لە ناو گونەکاندایان زە_کەردا.
8- ئازار لە کاتی ئاو هاتنەوەدا.
9- ئازاری نێوان گون و کۆم.
دەستنیشانکردنی هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات تا ڕاددەیەکە قورسە و پزیشک بەوردی مێژووی نەخۆشییەکە وەردەگرێت، پشکنینی پرۆستات لە ڕێ ی کۆمەوە، پشکنینی خوێن، میز، پشکنینی تایبەتی پرۆستات ئەنجام دەدات، ئەگەر پێویست بوو پشکنینی تریش ئەنجام دەدات.
زۆر گرنگە نەخۆش لە کاتی بوونی ئەو نیشانانەدا ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکات چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتەهۆی پیسبوونی خوێن بە بەکتریا ، درووستبوونی کیس لە پرۆستاتدا ، هەوکردنەکە دەچێتە ناوچەی حەوز، هەوکردنی گون، کەئەمانە چارەسەریان قورسترە لە هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات. زیاتر لەوانەش هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتەهۆی خەمۆکی ، قەلەقی، کەم بوونەوەی توانای سێکسی، کەم بوونەوەی تۆو و دابەزینی کواڵێتییەکەی کە لەوانەیە ببێتەهۆی نەزۆکی.
چارەسەری هەوکردنی درێژخایەنی پرۆستات ، چارەسەرێکی درێژخایەنە و چەند مانگ و زیاتر دەخایەنێت ، پزیشک چارەسەری هۆکاری هەوکردنەکە، نیشانەکان، ئازارە درێژخایەنەکە. زۆر گرنگە پاڵپشتی دەروونی نەخۆش بکرێت و ئەگەر تووشی خەمۆکی، قەلەقی زۆر و فشار بوو بوو بەهۆی حاڵەتەکەیەوە. [1]