#قوباد تاڵەبانی# بە پێدانی بەڵێنێک بە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، شکستی بە سکاڵا نوێیەکەی #لاهور شێخ جەنگی# هێنا، کە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق تۆماری کردبوو.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فایەق زێدان، قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە، کە پڕۆژەیەکی ئاشتەواییان لەناو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەبێت، ئەوەش بۆ ئاشتکردنەوەی ناڕەزییەکانی ناو حیزبەکەی.
قوباد تاڵەبانی داوای لە فایەق زێدان کردووە، کار بۆ ئەوە بکات، فشار لە کۆمسیۆن بکات، تا بڕیار لە دژی یەکێتی نەدات و کێشەی گەورە بۆ پڕۆژە ئاشتەواییەکەیان درووست نەکەن. [1]