بە کاسەیەک ئەیکەن و بە کەوچکێک ئەیخۆن.
کاسە: جۆرە دەفرێکی دارینە چێشتی تیا دەخورێت (فەرهەنگی خاڵ) لەناو پەیوەندی خزمایەتی یان هاوڕێیەتیدا، زۆرجار ڕێدەکەوێت دوو کەس ڕەفتار و کرداریان زۆر لەیەک نزیکە و دەبنە هاوڕێ، زووربەی شتەکانیان بە یەکەوەیە، پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر تێکەڵ بن. [1]