وتی: کاسە بۆ کوێ ئەچی، وتی: بەشوێن کۆچەڵەدا.
کاسە: جۆرە دەفرێکی گڵین یان دارینە، چێشتی تێدا دەخورێت (فەرهەنگی خاڵ)، کۆچەڵە: شتێکە وەک کەوچک، واتە: هەر شتەو کەڵک لە شتێک دەبینێت. مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا گەورە پیاوان چ ڕەفتار و کردارێک بنوێنن، لاوان و هەرزەکاران شوێنپێیان هەڵدەگرن، یان دایک و باوک چۆن ڕەفتار بکەن، منداڵەکانیشیان وا دەکەن. [1]