ناونیشانی بابەت: سوڕانی گوون
بەشی دووەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ماکەکانی سوڕانی گون زۆر خێرا ڕوو دەدەن لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، کە بە گشتی دوو خاڵە:
1- بەرکەوتنی زەبر و مردنی شانەی گون چونکە خوێنی بۆ ناچێت ، ئەگەر زیانەکە زۆر بێت بە نەشتەرگەری چاک نابێتەوە.
2- نەزۆکی.
چارەسەری سوڕانی گون پێویستە زۆر خێرا ئەنجام بدرێت ، پزیشک دەکرێت بە دەست سوڕانەکە چاک بکاتەو ەبەڵام هەر دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت چونکە دووبارە دەبێتەوە و دەبێتەهۆی مردنی شانەی گونەکە.
نەشتەرگەری چاککردنەوەی سوڕانی گون لەژێر نیوبەنج یان بەنجی گشتیدا ئەنجام دەدرێت ، لە ڕێ ی کونێک کە دەکرێتە تورەکەی گون ، پزیشک سوڕاویەکە چاک دەکاتەوە ، ئەگەر پێویستی کرد گونەکە یان گونەکان دەلکێنێت بەناو تورەکەی گونەوە بە جۆرێک چیتر نەسوڕێن.
ئەگەر ئازارەکە درووست بوو ، زیاتر لە 6 کاتژمێر پشتگوێ خرا ئەوا مەترسی مردنی گونەکان زۆر زیاد دەکات و دەبێت بە نەشتەرگەری دەربهێنرێت، ئەگەر پشتگوێ خستنەکە گەشتە 12 کاتژمێر لەو کاتەوەی ئازارەکە درووست دەبێت ئەوا لە 75٪ گونەکە مردووە و دەبێت دەربهێنرێت. [1]