کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات.
دەقی پەیامەکە....
بەڕێز: مامۆستا
سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی جەنابتان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی دەکەم.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تەمەنی سیاسی خۆیدا وەک هێزێکی سیاسی توانیویەتی ڕۆڵی بەرچاوی هەبێ و هەمیشە بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان، ئومێدەوارم ئەم یادە بکەینە هەوێنی هەنگاونان بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان.
[1]
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان