سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی ئەمیندار و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی حزبەکە دەکات. لە پایامەکەی سەرۆک
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی هاتووە، هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان. لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هاتووە، ئەرکی هەموولایەکمانە بە ڕۆحێکی کوردانە و دوور لە جیاوازییەکانمان خەبات بۆ مافەکانی کورد بکەین و پێکەوە کوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بکەین. سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت: بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.
[1]