#بافڵ تاڵەبانی# پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و زیانلێکەوتوانی ڕووداوی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ #06-02-2023#ی #تورکیا# و #سووریا# کرد.
$دەقی پەیامەکە$
دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریایە و هاوبەشی ئەم خەم و ئازارە دڵتەزێنەین.
نزا بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین ئارامی و سەلامەتی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#