$مەکتەبی سیاسی یەکێتی: یەکگرتووی ئیسلامی لە پڕۆسەی سیاسی کوردستاندا ڕۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە$
بە بۆنەی یادی 29 ساڵەی ئیعلانکردنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پیرۆزبایی لەو حزبە دەکات و ڕایدەگەەیەنێت کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵانی ڕابردووداوەک هێزێکی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لە پڕۆسەی سیاسی کوردستاندا ڕۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.
دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان:
بەرێز مامۆستا #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
بەرێزان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
پیرۆزبایی یادی (29) ساڵەی ئیعلانکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا وەک هێزێکی سیاسی میانڕە و ئاشتیخواز لە پڕۆسەی سیاسی کوردستاندا ڕۆلی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.
هیوادارین ئەم یادەتان ببێتە هەوێنی قووڵبوونەوەی زیاتری تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا.
بەرێزان، لەم قۆناغەدا کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە بەردەمماندایە ، ئومێد دەخوازین هەوڵەکانمان چڕتربکەینەوە بۆرەخساندنی ئامادەسازییەکی پێشوەختەی گونجاو کە خۆی دەبینێتەوە لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ڕێکخستنەوەی لیستی دەنگدەران و جێگیرکردنی ئەوەی کە پێکهاتەکان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و وەک کارتی فشاری لایەنێکی سیاسی بەکارنەهێنرێن، تاکو هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
لە کۆتاییدا دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین. [1]
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان