نە فەیسبووکم هەیە نە هیچ پلاتفۆرمێکی تری سۆشیاڵ میدیا
بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نەماوە و لە ئاییندەشدا نامبێت.
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەدهەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کردووە، کە ماوەیەکە پەڕەیەکی ساختەی فەیسبووک بە ناوی منەوە ئاژاوە دەنێتەوە، هێرش دەکاتە سەر هەندێک لایەن و کەسایەتی و پشتگیری لە کەسێک دەکات.
باسی لەوەشکردووە ئەو پەڕە ساختەیە، بۆ سەلماندی ئەوەی کە ئەو پەڕەیە ساختەکاری نییە، وێنەی دایک و باوکم و لە دۆکیۆمێنتێکی لە ئەرشیڤی باوکم بڵاوکردووەتەوە.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەشیدا هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاندووە: نە فەیسبووکم هەیە، نە هیچ پلاتفۆرمێکی تری سۆشیاڵ میدیا. هەروەها بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نەماوە و لە ئاییندەشدا نامبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,062 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!