$کورتەیەکە لە دەقی بەشی یەکەمی نامەکەی شەهید #ڤیان جاف#، کە ئاڕاستەی ژنانی چەوساوە و ستەمدیدەی گەلی کوردیی کردووە.$
هەڤاڵان، دۆستان، هاوڕێیان، ژنە ئازار چەشتووەکان منیش ئەمەوێ شتێکتان بۆ بدرکێنم، بەڵام ئامان سەد ئامان زویر مەبن و زەماوەند بگێڕن زەماوەند، چونکە دەزانن منیش زۆرم حەز لە زەماوەندە کاتێ هەڵدەپەڕم وادەزانم لەو کاتەدا باڵ دەگرم و دەفڕم، ئەڵێم منیش وەک ڕۆڵەیەکی دایکە سرووشت و پارچەیەکی بچووکی گەردوون دەبێ یاسای پیرۆزی.
ژیانێکی شەرەفمەندانە پەیڕەوبکەم و واتایەک بدەمە سووڕی ژیانم، ئیدی دڵنیام لەوەی منیش وەک داری میوەیەک کاتی ئەوە هاتووە کە بەرهەمێک بدەمە گەلە ستەمدیدەکەم و ببمە هیوایەک بۆ خەیاڵە خنکێنراو و دەستڕێژکراوەکانی منداڵان و کەمیش بێت ببمە وزەیەک بۆ پێشخستنی خولیای ئازادیی ژنە ئازارچەشتووەکان و لە هەمووشی گرنگتر ببمە مۆمێک لەنێو مۆمە گەشەکانی دەوروبەری دوورگەی ئیمرالی.
بەڵام ئەوەشتان پێبڵێم بۆ کارێکی وەها کاتی ئەوەش هاتووە کە سزای دەوڵەت و دەسەڵاتە گەندەڵەکان و پیاوە زۆردار و درۆزنەکانیش بدەمەوە، بۆ ئەمەش شەوی 15ی شووبات دەکەمە شەوی سزادانیان و بورکان ئاسا کین و نەفرینی نێو دڵی خۆم دەتەقێنم، شەوی 15ی شووبات دڵی (مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئەلکان، بێریڤان و ڕووناهی، ڕەهشان و سەما) ، تا دەگاتە (فیکری بایگەلدی) و دوایین هەڵقەی ئاگرینی ئازادی لاشەی (سەردار) ئاسای لە دڵی مندا لێدەدەن و گوێم بە دەنگی ڕێگەی ئەوان و دروشمەکانی (یان ئازادی یان مردنێکی بەشەرەف) و “بژی ڕێبەر ئاپۆ” دەزرینگێتەوە.
مێشکم تەنیا زەنگێکی تێدایە و لەسەر یەک بانگی جیهاد دەکات و ئەو زەنگە کلیلبوونە بە ئامانجەکەمەوە و ٪100 سەرکەوتنی ئامانج، پێکهێنانی چالاکی گەرەنتی دەکات، بڵێسەی ئاگری “سەما” و “سەردار” ئاسا لە لاشەی منیشدا گەشتر دەبێ و نایەڵم ئۆجاخی وارگەی ئاپۆکەمان ساردبێتەوە، لە ناوەڕاستی زستانی زۆر زەحمەتدا بەتینی ئاگری لەشم دەمەوێ پەیامێک بدەم و بانگێک بکەم، ئەم پەیامەش پەیامی ئازادییە و بانگی منیش بانگی پاراستنی سەرۆک ئاپۆ و بڵندکردنی چالاکی و تێکۆشانە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن. [1]
لەگەڵ ڕێز و سڵاومدا
#15-01-2006#
$تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$