$سوودەکانی زەیتوون$
1- ڕۆنی زەیتون دەتپارێزێت لە تووشبوون لە نەخۆشی شەکرە.
2- بە کارهێنانی ڕۆنی زەیتون بۆ خواردن ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
3- بە کارهێنانی ڕۆنی زەیتون بۆ خواردن ئێسکەکان بەهێز دەکات.
4- ڕۆنی زەیتون لە تووشبوون بە خەمۆکی دەتپارێزێت.
5- ڕۆنی زەیتون ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
6- ڕۆنی زەیتون بەسوودە بۆ نەخۆشی زەهایمەر.
7- ڕۆنی زەیتون توانای مێشک بەهێز دەکات.
8- ڕۆنی زەیتون قژ بە هێز دەکات.
9- ڕۆنی زەیتون پێست جوان دەکات.
10- ڕۆنی زەیتون ئافرەتان لە شێرپەنجەی سنگ دەپارێزێت.
11- زەیتون ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
12- زەیتون مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزیت.
13- زەیتون بەرگری لەش بەهێز دەکات و جەستەی مرۆڤ لە ماددە ژەهراویەکان پاک دەکاتەوە.
14- زەیتونی ڕەش مێشک بەهێز دەکات و مرۆڤ لە پیر بوون و زەهایمەر دەپارێزێت.
15- خواردنی زەیتونی ڕەش پێست جوانتر دەکات.
16- زەیتون بۆ ئافرەتانی دووگیان بەسوودە.
17- ڕۆنی زەیتون هەرس کردن باشتر دەکات.
18- ڕۆنی زەیتون ئاستی کۆڵسترۆل ڕێکدەخات.
19- زەیتون بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی چەورییەکانی لەش.
20- ڕۆنی زەیتون بەسوودە بۆ پاک کردنەوەی خوێن.
21- ڕۆنی زەیتون بەسوودە بۆ نەخۆشی دڵ.
22- ڕۆنی زەیتون بەسوودە بۆ شێرپەنجەی قۆڵۆن. [1]