ناونیشانی بابەت: پووکانەوەی گوونەکان چین؟
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
پوکانەوەی گوونەکان واتە چوونەوەیەک و پچووکبوونەوەی گوونەکان بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە.
$هۆکارە سەرەکییەکانی چین؟$
1- هەوکردن و ئیلتیهاباتی گوونەکان کە بەهۆی بەکتریا یا ڤایرۆسەوە درووستەبێت.
2- دەوالی گوون.
3- سووڕانی گوون.
4- بەکارهێنانی بەردەوامی مادە کحولییەکان.
5- بەکارهێنانی هۆڕمۆنی (تێستۆستیرۆن) بەتایبەت ئەو کەسانەی کە یاری لەش جوانی ئەکەن.
$نیشانەکانی چین؟$
1- کەمبوونەوەی توانای سێکسی.
2- نەزۆکی.
3- بچوکبوونەوەی ماسوولکەکان.
4- کەمبوونەوەی مووی دەموچاو.
5- نەرمبوونی گوونەکان.
چارەسەری ئەم حاڵەتە بەپێی هۆکارەکان و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگۆڕێت، هەندێکیان ئەکرێ بە دەرمان چارەسەر بن و هەندێکیشیان پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری
دەکرێت. [1]