ناونیشانی بابەت: پرایاپیزم
بەشی یەکەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
پڕایاپیزم بریتییە لە ڕەقبوونی بەردەوامی زەکەر و مانەوەی بە ڕەقی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک (زیاتر لە 4 کاتژمێر) بەبێ ئەوەی پەیوەندی هەبێت بە وروژانی سێکسی.
ئامانجی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە، دامرکاندنەوەی زەکەر و خاوبوونەوەیەتی، پاراستنی کەسەکە لەوەی تووشی حاڵەتی لەم جۆرە ببێتەوە ، هەروەها پاراستنی کەسەکە لەوەی توانای سێکسی و ڕەپبوونی زەکەری بە شێوەی ئاسایی کاری تێنەکرێت.
$بەگشتی سێ جۆری هەیە:$
یەکەم جۆری بەهۆی کەم بوونەوەی ڕؤشتنی خوێنە زۆرجار بەهۆی گیران و تەسکبوونەوەی سیستەمی خوێنهێنەری ناو زە_کەرە ، ئەم جۆرەیان حاڵەتی ئیمرجنسیە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و خێرا هەیە.
دووەم جۆری پڕایاپیزمی ناوبەناوە ، کە دووبارە ئەبێتەوە و یەک جار نییە ، هەر کات ڕویدا پێویستی بە چارەسەری بەپەلەیە.
جۆری سێیەم: پڕایاپیزمە بەهۆی زۆر ڕؤشتنی خوێنەوە ، خوێنێکی زۆر ئەڕوات بۆ زە_کەر ، ئەمەش وا ئەکات بە شێوەی بەردەوام زە_کەر بە شێوەی نیمچەیی ڕەق ببێت. [1]