لە یاری تۆپی باسکەدا هەردوو هەڵبژاردەی کوردستان و ئێراق ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ڕێکەوتی شەممە 04-02-2023 لەیارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی کوردستان لەهۆڵی وەرزشی
زاخۆزاخۆ میوانداری هەڵبژاردەی باسکەی ئێراقی کرد.
یارییەکە کاتژمێر 4ى ئێوارە بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی باسکەی کوردستان ماوەی سێ ڕۆژە لە ئۆردوگایەکی مەشق و ڕاهێنانە لە شاری زاخۆ بۆ خۆ ئامادەکردنی یاری دۆستانەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێراق.
هەڵبژاردەی کوردستان پێکهاتەکەی لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان پێکهێنراوە، یەکەم یاری دۆستانەشی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێراق دەبێت، بۆ داهاتووش چەند یارییەکی دیکەی دەبێت.
پێکهاتەی هەڵبژاردەی کوردستان پێکهاتووە لە:
سەرۆک شاند: هوشیار سلێمان ئەحمەد
کارگێڕی هەڵبژاردە: ڕەوەند دڵزار تۆفیق
ڕاهێنەر: جوتیار عەلی ، یاریدەدەری ڕاهێنەر: پێشەوا عوسمان
یاریزانانی هەڵبژاردە:
جێگر عەلی لە یانەی
وەرزشی زاخۆوەرزشی زاخۆ ، موراد عەلی لە یانەی وەرزشی زاخۆ، موهەنەد عەبدولکەریم لە یانەی وەرزشی زاخۆ، عیمران ئیبراهیم لە یانەی وەرزشی زاخۆ، زنار هوشیار لە یانەی وەرزشی زاخۆ، محەمەد عەبدولخالق لە
یانەی وەرزشی قەڵایانەی وەرزشی قەڵا، کەیهان سیروان لە یانەی وەرزشی قەڵا، خالید سوڵتان لە
یانەی وەرزشی سۆلافی نوێیانەی وەرزشی سۆلافی نوێ، ڕێکان عوسمان لە یانەی وەرزشی سۆلافی نوێ، فەرید ڕەعد لە
یانەی وەرزشی دهۆکیانەی وەرزشی دهۆک، دابان قاسم لە یانەی وەرزشی هێرش، ڕەزوان شاکر لە
یانەی وەرزشی ئاسۆیانەی وەرزشی ئاسۆ،
دیاری ئەرکاندیاری ئەرکان لە
یانەی وەرزشی دەربەندیخان،یانەی وەرزشی دەربەندیخان، یوهان مەکسیم لە
یانەی وەرزشی ئەکادیانەی وەرزشی ئەکاد.
ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
03-02-202303-02-2023
[1]