$سەدات پەکەر، ئاردۆگان و سێکس؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
=KTML_Italic=کێ بوو لە ماڵی دەفینە خانم جەڵدەی دڵ لێیدا=KTML_End=. ئەمە یەکەمین لێدوانی ڕاستەوخۆی سەدات پەکەرە دژی خودی ئاردۆگان لەدوای دەستگیرکردنی براکەیەوە بە بێ هۆ. ئاردۆگان دەزانێت لەدوای محەمەد ئاغار و سولەیمان سۆیڵو نۆبەی زاواکەی وئەنجا بیلالی کوڕ و دواتریش خودی خۆیەتی، بۆیە ئەوەی لەدەستی بێت لە فشار خستنەسەر پەکەر خۆی لێنابوێرێت. پەکەریش بەڵێنی داوە ئەم یەکشەممەیە بەقەولی خۆی تاروماریان بکات و تەخت و تاراجیان لێکبدات.
پەکەر تەنیا ناوی ژنێکی هێناوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر بدات. ئەم ناوە پشتپەردەی سیاسەتی لەو وڵاتە تەقاندۆتەوەٚ. بەشی زۆری لێکۆڵەرانی سیاسەتی تورکیا پێیان وایە ژنێک بەنێوی دەفینە پەیوەندی سێکیسیی لەگەڵ ئاردۆگاندا هەبووە و پەکەر بە ئەنقەست چیلکە لە ماڵباتی ئاردۆگان و پۆخڵەوانتەکانیان دەسوێت.
$سەرنجی خۆم$
شەش ساڵ بەر لە ئێستا هەر لەم فەیسبووکەوە نووسینێکم نووسی لەوەی بەشی زۆری کابینە وزارییەکەی ئاردۆگان لەلایەن کچە شۆخوشەنگەکانی قوم و تارانەوە و لەژێر ناونیشانی سیغەدا ڕاو کراون لەنێویاندا بەشیر ئاتاڵای ئەفگان ئالا، موعەمەر گولەر و دەیان ناوی دیکە هەبوون و بەشی هەرە زۆریشیان لە دۆسیەی ڕەزازەڕاب و بابەکی زەنجانی گلابوون.
لەدوای ساڵی 2015 ەوە لە پەڕتووکە فیقهییەکانی ناوەندەکانی ئیمام و خەتیب شەریعە لەو وڵاتەدا پێناسەی زەواجی سیغە بەم جۆرە کراوە سیغە: زەواجێکە مەزهەبێک لە مەزهەبەکانی ئیسلام پەیڕەوی دەکەن لەکاتێکدا و پێشتر هەروەک مەزهەبی سوننە پەڕتووکەکانی شەریعەی ئەو وڵاتە پێناسەیان بۆ زەواجی سیغە یا موتعە ئەوەبوو کە ئەم زەواجە زینا و داوێنپیسییە. نازانم دڵسافانی ئیسلامی سیاسیی چۆن شوێنی دەجالەکانیان دەکەون، لەکاتێکدا سەرکردە و خوێندەوارەکانیان لێرە هەموویان ئەم ڕاستیانە دەزانن و بەباشیش تێگەیشتوون لە دۆخی ئیسلام و ئیمان لە تورکیا چەندە ڕوو لە هەڵدێرە بەدەست پاسەوانانی خوداوە. هەربۆیە جوبرەئیل هەرگیز یارمەتیی کەسێک نادات کە ئەم خوو ڕەوشت و ڕەوشی بێت وەک ئیمامی موتەقین دکتۆر قەرزاوی داوایکردبوو خودا بە ڕۆحی قودسجوبریل پشتیوانی لێبکات. دین بۆ ئەوان کێکێی موقەدەسە کە ئیشتیهایان لێبوو بەسەر تێری دەیخۆن.
ئێستاش سەدات پەکەر گومانەکە دەخاتە سەر خودی ئاردۆگان و بەڵێنی داوە لە ئەگەری دژایەتیکردنیدا ئەوەی لەژێر بەڕەیە بیخاتە سەر بەڕەوە وەkک خۆی دەڵێت پاکیان لە لیتاوەکە بگەوزێنێت. [1]