بە گایان وت: کەی وەختە، وتی: کە مانگا بەکەڵ بێ.
بەکەڵ: بۆ مانگا بەکاردێت کە ئارەزووی جووتبوون بکات لەگەڵ گادا، مانگاش ساڵی جارێک بەکەڵ دەبێت، پەندەکە گفتوگۆیە لەنێوان گا و مانگادا بۆ کاتی کەڵگرتن، پەندەکە لە ڕووی نەنگیی و سووکییەوە بە کەسێکی هەوەسباز ئەوترێ کە کەی ئامادەیی کاری خراپ و قێزەوەنی هەیە. [1]